ئیسرائیل دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی چەکی حیزبوڵڵای کردە ئامانج



سوپای ئیسرائیل بە هێرشێکی شەوانە لە گەڕەکی باشووری بەیروت، دامەزراوەکانی چەکسازیی حیزبوڵڵای لوبنان بەئامانج کردنی  ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە،لە هێرشێکدا کە بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیروت ئەنجامدراوە، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی چەکی سەر بە گروپی حزبوڵای لوبنانی کردۆتە ئامانج.

ئیسرائیل لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەش کرد : “لە شەودا، هێزی ئاسمانی بە ڕێنمایی هەواڵگری، هەڵیانکوتایە سەر چەندین دامەزراوەی عەمبارکردن و دروستکردنی چەک کە سەر بە ڕێکخراوی حیزبوڵڵان لە ناوچەی گەڕەکی باشووری شارەکە”.

هاوکات وتیشی “سوپا هەنگاوی زۆری ناوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی مەدەنی، لەنێویاندا بڵاوکردنەوەی هۆشداری پێشوەختە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە”.

لەو بارەیەشەوە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بە “توندوتیژترین هێرشەکانی ناوچەکە لە سەرەتای شەڕەوە” وەسفکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوای زیاتر لە ساڵێک لە ئاڵۆزی بەردەوام و سنوور بەزاندنی هەردوو وڵات، تا بێت گرژیەکانی نێوانیان ڕوو لە زیاد بوونە.

شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکردنەوەی پۆستەر و ڕیکلامی کاندید و لایەنە سیاسییەکان
پێت شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکردنەوەی پۆستەر و ڕیکلامی کاندید و لایەنە سیاسییەکان
ئەم شەپۆلی بایە کۆتاییدێت
دوات ئەم شەپۆلی بایە کۆتاییدێت
پەیوەندیدر