دوای 43 مانگ ڕێگریکردن، یەکەم دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامدرا



دوای 43 مانگ ڕێگریکردن، یەکەم دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیندانیی ئیمرالی ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، لە دوای 3ی ئاداری 2020ەوە، دوێنێ بۆ یەکەمجار سەردانی ئۆجالانیان کردووە.

پەرلەمانتارەکە ئەوەشی خستەڕوو کە سەردانەکە کۆمەڵایەتی بووە و داواشی کرد، ڕێ بەو سەردانە ڕۆتینانە بدرێت کە بە پێی یاساش ڕێپێدراوە.

سەردانەکە هاوکات بوو لەگەڵ ئەو هێرشەی دوێنێ کرایە سەر دامەزراوەیەکی پیشەسازی سەربازیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کە گومان دەکرێت لەلایەن پەکەکەوە ئەنجام درابێت.

سەردانەکە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە نوێیەدا دێت کە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە.

سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
پێت سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
دوات ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
پەیوەندیدر