بە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان.
بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ کۆتایی دێت و فەرمانبەران چاوەڕێی هاتنی مووچەی مانگی 10 دەکەن کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم لیستەکەی بە تەواوی بۆ بەغدا نەناردووە.