كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردادێت و ئەو وشكە سەرمایە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و دواتر كۆتایی دێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، كەشێكی وشكە سەرما ناوچەكەی گرتوەتەوە و بەردەوام دەبێت تاوەكو ڕۆژی هەینی و پاشان بەرەو لاواز بوون دەچێت.

ڕاشیگەیاند: سبەینێ پێنج شەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2024، لە دوای نیوەڕۆ بۆ شەو لە هەندێ ناوچە ئەگەری باران بارین هەیە لە لاواز بۆ مامناوەندە باران بارینەكە و هەندێ ناوچەی دیاری نەكراو دەگڕێتەوە.

باسی لەوەشكرد، خێرایی با لە بەشێك لە ناوچەكان چالاك دەبێت لە 20 كیلۆمەتر تا 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بەپێی كات و شوێن گۆڕانكاری ڕوودەدات و پلەی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر هەست بەسەرما دەكرێت.

هیچ مامۆستایەکی ئایینی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەرنەچوو
پێت هیچ مامۆستایەکی ئایینی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەرنەچوو
خەڵك؛ وردەكاری دابەشكردنی نەوت لە هەولێر و سلێمانی بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ وردەكاری دابەشكردنی نەوت لە هەولێر و سلێمانی بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدر