دوو تەقینەوە لە ئەنقەرە ڕوویاندا و كوژراو و بریندار هەیە



لەناوچەی كهرمانكازان ی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ھێرشێکی خۆکوژی و چەکداری کرایە سەر کۆمپانیایەکی دروستکردنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکی بەناوی (TUSAŞ) و بەهۆیەوە كوژراو و بریندار هەیە.

عەلی یەرلی كایا، وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، لەبەردەم دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی “توساش” لە ئەنقەرە تەقینەوەیەک ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەن، هاوكات دوای 40 خوولەك تەقینەوەیەكی دیكە لەنزیك ئەو شوێنە ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە، “تەقینەوەكە تیرۆرستی بووە و كوژراو و بریندارمان هەیە”.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، لە نزیك شوێنی تەقینەوەكە، دەنگی تەقە و ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری دەبیسترێت و هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان گرتووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

دەم پارتی هەڵوێستی ڕاگەیاند<br>ژمارەی قوربانیانی هێرشە چەكداریەكەی ئەنقەرە ڕاگەیەنرا
پێت دەم پارتی هەڵوێستی ڕاگەیاند<br>ژمارەی قوربانیانی هێرشە چەكداریەكەی ئەنقەرە ڕاگەیەنرا
بڕیارێكی دیكە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو
دوات بڕیارێكی دیكە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو
پەیوەندیدر