وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەل ئەبیب-ی بەرەو سعودیە بەجێھێشت



دوای ئەوەی بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەک لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکە لێدرا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن تەل ئەبیب-ی بەجێھێشت و بەسەردانێک لە سعودیەیە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەو کاتەی کە ئەنتۆنی بلینکن بەسەردانێک لە تەل ئەبیب بوو، ژمارەیەک مووشەک لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە ئاراستەی شارەکە کرا.

بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەکەکانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە  لێدرا کە دواتر ئەنتۆنی بلینکن تەل ئەبیب-ی بەجێهێشت.

رۆژی سێشەممە 22-10-2024 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بەسەردانێک گەیشتە تەل ئەبیب و دواتر لە قودسی ڕۆژئاوا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ کۆبووە وە.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی ڕابردوو ئەنتۆنی بلینکن لە میانی سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب چاوی بە سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت کەسوکاری بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە کەوتووە.

پێشیر حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک، بنکەی گلیلۆت سەربە یەکەی ھەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری تەل ئەبیب بۆردومان کردووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2024  وەزیری ئەنتۆنی بلینکن دەرەوەی ئەمریکا،لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعوودیە.

 

ژمارەی قوربانیان لە غەززە بۆ ٤٢ ھەزار و ٧٩٢ کەس بەرز بووەوە
پێت ژمارەی قوربانیان لە غەززە بۆ ٤٢ ھەزار و ٧٩٢ کەس بەرز بووەوە
داوا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکرێت خۆیان لە شەڕی  ئیسرائیل بەدوور بگرن
دوات داوا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکرێت خۆیان لە شەڕی ئیسرائیل بەدوور بگرن
پەیوەندیدر