دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا



دادگای باڵای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی یەکلاکردەوە کە لە دژیی گرانیی نرخی دابەشکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو و ڕایگەیاند، دۆسیەکە لە تایبەتمەندی دادگاکەیان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، داگای باڵای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک کۆبووەوە کە 102 هاووڵاتی لەسەر ناڕەوایی ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوت و ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران لەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتی سپی بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تۆمارکریان کردبوو.

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت، نرخی هەر لیترێک نەوت بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە 500 دینار دیاریکراوە، بەڵام لە شارەکانی عێراق 150 دینارە، بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوت لە عێراقدا بە 30 هەزار دینار دابەش دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا 100 هەزار دینارە.

لە سکاڵادا داواکرابوو کە وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبکرێت بەوەی بە یەکسانی و دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت و نەوتیان بە هەمان نرخی شارەکانی دئکەی عێراق پیبدرێت.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ بەڵەگەیەک نییە لەسەر نادروستی بڕیارەکە و جگە لەوەش ئەو دۆسیەیە لە تایبەتمەندی دادگاکەیان نییە.

سەرۆک کۆمار: داوای ڕێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین
پێت سەرۆک کۆمار: داوای ڕێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین
گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسڕائیل
دوات گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسڕائیل
پەیوەنیدر