سەرۆک کۆمار: داوای ڕێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین



سەرۆک کۆماری عێراق داوای رێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئیرادەی خەڵك دەکات، پشتیوانی خۆی بۆ تەواوکردنی رێڕەوی دەستوری و دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: “پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەن و کوتلە سیاسییەکان دەکەین، کە بەشدارییان لەم مافە گرنگە دیموکراسیەدا کردووە، هەروەها پیشەییبونی تەواو و دەستپاکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەبەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردندا بەرزدەنرخێنین”.

داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانیش کردووە، لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە کۆببنەوە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای خزمەتی خەڵك و کارکردن بۆ برەودان بە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی ئابووری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

ئەوەشی وتووە: “هەڵبژاردن جگەلەوەی مافێکی دەستوریی بنەڕەتییە، کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە سیستمی دیموکراسیی پەرلەمانیی ئیتیحادیمان، هەروەها جێگای شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان”.

ئەوەش هاتووە: سەرۆکایەتی کۆمار داوای رێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئیرادەی ئازادیی خەڵك دەکات، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ تەواوکردنی رێڕەوی دەستوری و دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان دوپاتدەکاتەوە بەجۆرێك یەکڕیزیی نیشتمانی بەهێزبکات و خواستی گەلەکەمان بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بەدیبهێنێت.

داوا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکرێت خۆیان لە شەڕی  ئیسرائیل بەدوور بگرن
پێت داوا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکرێت خۆیان لە شەڕی ئیسرائیل بەدوور بگرن
دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
دوات دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
پەیوەنیدر