گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسڕائیل



گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق – نزیک لە ئێران، ڕایانگەیاند؛ بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگی ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان.

گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق نزیک لە ئێران کە خۆیان بە “بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی” ناساندووە، ڕایانگەیاند؛ بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە؛  چوارشەممە 23-10-2024، چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئامانجێکی گرنگ لە بەرزاییەکانی جۆلان وەک  وەڵام بۆ ئەو کۆمەڵکوژییانەی  ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە غەززە و لوبنان، ئەنجامیان دەدات.

بەرەی مقاوەمە ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ھێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، زیاتر دەکەن.

دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
پێت دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
لە بارەی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە زانیاری نوێ گەیشت
دوات لە بارەی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە زانیاری نوێ گەیشت
پەیوەندیدر