لە بارەی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە زانیاری نوێ گەیشت



بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ پرسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی نەنراوە و ئەوانیش چاوەڕوانی وەزارەتید دارایین بۆ ئەو پرسە.

عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ بابەتی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە نەنراوە و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وەزارەتی دارایین.

باسی لەوەشکرد: هەر کات وەزارەتی دارایی بڕیار بدات بۆ بابەتی هاوتا کردنەکە، ئەوانیش جێبەجێی دەکەن.

باسی لەوەشکرد: چاوەڕوان دەکرێت تا سەرەتای ساڵی داهاتی هاوتاکردنی خانەنشینی سەربازیش جێبەجێ بکرێت.

لە بارەی چارەسەربوونی کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70، عەزیزعەلی وتی: “تا ئێستا خانەنشینانی هێزەکانی 70، نەخراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و وەک پێشتر ماوەتەوە”.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 30 هەزار خانەنشینی سەربازیی هەن، لەو ژمارەیە نزیکەی 12 هەزاریان لە سنووری سلێمانین.

 

گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسڕائیل
پێت گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسڕائیل
ئەو کەسانەی کە ناویان بۆ حەج دەرچووە، ئاگاداردەکرێنەوە
دوات ئەو کەسانەی کە ناویان بۆ حەج دەرچووە، ئاگاداردەکرێنەوە
پەیوەنیدر