ئەو کەسانەی کە ناویان بۆ حەج دەرچووە، ئاگاداردەکرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 دەرچووە، سەردانی نووسینگەکان بکەن و دوا وادەش بۆ وەرگرتنی مامەڵەکانیان 3ی تشرینی دووەمی داهاتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند هەموو ئەو کەسانەی ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی 2025 دەرچووە، پێویستە لە سبەینێ پێنجشەممەوە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بکەن، له‌ پارێزگاكانی (هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌) و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كانی (زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان) بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

ڕوونیشیکردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیان بۆ نووسینگەکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستاندا بڕی چوار ملیۆن دینار وه‌كو گوژمەی یه‌كه‌م ببەن تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.

پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه‌ ئاماده‌بێت و پاسپۆرتەکەشی لەگەڵ خۆی ببات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕاشیگەیاند، دوا كات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 3/11/2024 ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له‌ جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه‌.

لە بارەی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە زانیاری نوێ گەیشت
پێت لە بارەی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە زانیاری نوێ گەیشت
عێراق دەیەوێت گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تا خۆیان لە شەڕی دژبە ئیسرائیل بەدوور بگرن
دوات عێراق دەیەوێت گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تا خۆیان لە شەڕی دژبە ئیسرائیل بەدوور بگرن
پەیوەنیدر