کورسییەکانی پەرلەمان بەم شێوەیە دابەش دەکرێن



کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامارە بەراییەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند و تیاییدا بە پێی ئەنجامە بەراییەکان دوو ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار و ٥٧٨ کەس لە ھەڵبژاردنی ھەرێم مافی دەنگدانی ھەبووە، دوو ملیۆن و ٨٧ ھەزار و ٩٧٢ کەس دەنگی داوە بەمەش ڕێژەی بەشدارییکردنی دەنگدەران سەدا ٧٢ بووە.

بەپێی ئامارە بەراییەکان هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان٢٣ کورسی، نەوەی نوێ ١٥ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ٧ کورسی، ڕەوتی هەڵوێست ٤ کورسی، کۆمەڵی دادگەریی ٣ کورسی، بەرەی گەل ٢ کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان ١ کورسی و هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١ کورسی پەرلەمانیی بەدەست دەهێنن.

٩٥ کورسی گشتی لە پەرلەمانی کوردستان هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی بەدەستهێناوە ئەوانیش بریتین لە ١٧ کورسی لە پارێزگەی هەولێر، ١٨ کورسی پە پارێزگەی دهۆک، ٣ کورسی لە پارێزگەی سلێمانی و ١ کورسی لە پارێزگەی هەڵەبجە.

هەروەها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٢٣ کورسی پەرلەمانیی بەدەستهێناوە، ئەوانیش بریتیین لە ٦ کورسی لە پارێزگەی هەولێر، ١٥ کورسی لە پارێزگەی سلێمانی، ١ کورسی لە پارێزگەی دهۆک و ١ کورسیش لە پارێزگەی هەڵەبجە.

هاوکات نەوەی نوێ ١٥ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، ئەوانیش بریتیین لە ٨ کورسی لە پارێزگەی سلێمانی، ٥ کورسی لە پارێزگەی هەولێر، ٢ کورسی لە پارێزگەی دهۆک.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ٧ کورسی بەدەستهێناوە، ئەوانیش بریتیین لە ٣ کورسی لە پارێزگەی سلێمانی، ٢ کورسی لە پارێزگەی دهۆک، ١ کورسی لە پارێزگەی هەولێر و،١ کورسیش لە پارێزگەی هەڵەبجە.

ڕەوتی هەڵوێست ٤ کورسی پەرلەمانیی بەدەستهێناوە، ئەو کورسیانەش بریتین لە ٢ کورسی لە پارێزگەی سلێمانی، ١ کورسی لە پارێزگەی هەولێر و، ١ کورسی لە پارێزگەی دهۆک.

کۆمەڵی دادگەریی ٣ کورسی بە دەستهێناوە ٢ کورسی لە پارێزگەی سلێمانی و ١ کورسی لە پارێزگەی هەولێر، هەروەها بەرەی گەل ٢ کورسی بەدەستهێناوە، ١ کورسی لە پارێزگەی هەولێر ١ کورسیش لە پارێزگەی سلێمانی، هەروەها بزووتنەوەی گۆڕان ١ کورسی و هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١ کورسییان لە پارێزگەی سلێمانی بەدەستهێناوە.

هەرچی ٥ کورسییەکەی کۆتای پێکهاتەکانە، لە بازنەی هەولێر، هەریەک لە ڕامی نووری لە پێکهاتەی کریستیان و مونا قاوەچی لە پێکهاتەی تورکمان، ٢ کورسییەکەی کۆتای بازنەی هەولێریان بەدەستهێناوە، هەروەها هەریەک لە دانا ئامانج لە پێکهاتەی کریستیان و نەجدەت نووری لە پێکهاتەی تورکمان، ٢ کورسییەکەی بازنەی سلێمانییان بەدەستهێناوە، جێمس حەسدۆ کورسییەکەی بازنەی دهۆکی لە پشکی کریستیانەکان بەرکەوتووە.

ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر، بە بەشداری دوو ملیۆن و ٨٧ ھەزار و ٩٧٢ کەس هەڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەچوو، دواتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامارە بەراییەکانی ڕاگەیاند.

عێراق دەیەوێت گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تا خۆیان لە شەڕی دژبە ئیسرائیل بەدوور بگرن
پێت عێراق دەیەوێت گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تا خۆیان لە شەڕی دژبە ئیسرائیل بەدوور بگرن
بەشە ئاردی مانگی ئاب دابەش دەکرێت
دوات بەشە ئاردی مانگی ئاب دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر