بەشە ئاردی مانگی ئاب دابەش دەکرێت



دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی ئاب لە سلێمانی دەستیپێکردووە و بەرپرسی دانەوێڵەی سلێمانیش زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

سەلام حاجی، بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: لە ئێستادا دەستیان بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی ئابی ئەمساڵ کردووە، کە گەنمەکەی خۆماڵییەو لە ئاشەکانی عێراق بەرهەم هاتووە.

وتیشی: “ئاردی بەشە خۆراک بەهۆی ئەوەی دەستکاری ناکرێت، ئاردێکی تەندروستە بۆ نان کردن زۆر گونجاوە و بەپێی ستانداردەکانە”.

ئەو بەرپرسەی دانەوێڵە لە سلێمانی ئاماژەی بۆ کوالێتی ئاردەکە کرد و وتی: “ئێمە پێش دابەشکردن پشکنین بۆ ئاردەکە دەکەین، تا لە باشی کوالێتییەکەی دڵنیا ببینەوە، بۆیە ئاردی مانگی ئاب جۆرەکەی زۆر باشە بۆ نان کردن”.

کورسییەکانی پەرلەمان بەم شێوەیە دابەش دەکرێن
پێت کورسییەکانی پەرلەمان بەم شێوەیە دابەش دەکرێن
تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەکراوە
دوات تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەکراوە
پەیوەندیدر