تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەکراوە



نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرای دەکات کە تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەکراوە و ئەنجامدانی بایۆمەتریش بۆ مامۆستایانی گرێبەست راگیراوە.
کارزان فیزیک، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئەمڕۆ چوارشەممە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: وەزارەتی پەروەردە ڕاستگۆ نەبوو لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست، بەوەی دەبوو مووچەیان لەکاتی خۆیدا لەگەڵ مامۆستایانی میلاک وەرگرن، بەڵکو تائێستاش مامۆستایانی گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە بە پاساوی ئەوەی تائێستا ئەمری خەرج کردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەرنەکراوە.
وتیشی: “وەزارەتی پەروەردە لە 10ی ئەم مانگە لە نووسراوێکدا کە واژۆی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم کراوە لەخاڵی دووەم دا دەڵێت؛ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و هەشت بە وانەبێژی، دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بە شێوەی گرێبەست، بەڵام نە مووچەی مانگی ئەیلوول خەرجکرا نە مووچەی مانگی حەوت و هەشتی وانەبێژی.

لە بارەی بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەستەوە کارزان فیزیک وتی: “ئەوەندەی زانیاریم هەبێت لە هیچ پەروەردەیەک بایۆمەتری و یوپی ئێن بۆ مامۆستایانی گرێبەست نەکراوەو پڕۆسەکە راگیراوە”.
پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ ژمارەیان 37 هەزار مامۆستا بوو کۆی گشتی ئەو پارەیان بۆ تەرخاندەکرا 14 ملیار دیناربو، بەڵام لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بڕیاری بە گرێبەستبونیان درا و تەمویلەکانیان زیادی کرد بۆ 18 ملیار دینار، تا ئەو کاتەی بایۆمەتری و یوپی ئێنەکانیان تەواو دەبێت، بەغدا ئەو برە پارە زیادەیە خەرج ناکات کە بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێویستە.

 

بەشە ئاردی مانگی ئاب دابەش دەکرێت
پێت بەشە ئاردی مانگی ئاب دابەش دەکرێت
کۆمسیۆن وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات
دوات کۆمسیۆن وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات
پەیوەندیدر