کۆمسیۆن وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی رابردوو وردبینیەکە بۆ دهۆک بوو، سبەینیش بۆ هەولێر دەبێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی بە وردبینی بۆ ئەو وێستگانەی دەنگدان کرد کە هەژمار نەکراون و پرۆسەکەش لە سێ رۆژدا تەواو دەبێت، سەرەتا دوێنێ سێشەممە لە دهۆکەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆش لە سلێمانی و سبەینێش لە هەولێر وردبینی ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی ئاگاردارکردنەوەیەکی پێشتری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، کاتژمێر 9:00ـی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وردبینی لە دەنگی ئەو وێستگانەی سلێمانی دەکرێت کە ئەنجامەکانیان رانەگەیەندراون.

بەپێی کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەی رۆژی 21ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کە بۆ راگەیەندنی ئەنجامی بەرایی هەڵژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رێکخرا، راگەیەندرا کە دەنگی 26 وێستگە نەگەیشتوونەتە کۆمسیۆن.

پرۆسەی وردبینیەکە رۆژی 22ـی 10 لە دهۆک-ەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆش وردبینی بۆ وێستگەکانی سلێمانی دەکرێت و رۆژی 24ـی 10ـش وردبینی بۆ وێستگەکانی هەولێر دەکرێت، کۆمسیۆن ئاگاداری سەرجەم بریکار و هاوپەیمانی حزب و چاودێرانی رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و راگەیاندنکاران دەکات کە دەتوانن لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرۆسەیە بکەن، کە لە ناوەندەکانی وردبینی دەکرێن.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە رێژەی 99.63%ی تەواوی دەنگدان بوو.

پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لە 18ـی 10 بە دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد و دوای 48 کاتژمێر لە 20ـی 10 دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەبرا.

 

تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەکراوە
پێت تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەکراوە
دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دوات دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر