دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەوامە و ئەمڕۆش چوار وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە وەریدەگرن.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەکان لەگەڵ یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت.
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول کۆتایی بێت.