ئیسرائیل ڕایگەیاند، هاشم سەفییەدین جێگرەوەی نەسروڵڵا سێ هەفتە لەمەوبەر کوژراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هاشم سەفییەدین جێگرەوەی نەسروڵڵا کوژراوە،وتیشی: سەفییەدین سێ هەفتە لەمەوبەر کوژراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردودا ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر باشووری لوبنان توانیویانە حەسەن نەسروڵلا بکوژن، دوای چەند کاتژمێرێکیش حزبوڵڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا كوژرانی نهسروڵلای پشتڕاست كردهوه.
شایانی باسە دوای كوژرانی نهسروڵلا وەک چاوەڕوان دەکرا ململانێكان له نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵلا توندتر بوون، هەرچەندە هەوڵێکی چڕ هەبوو بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخەو ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بەڵام تا بێت گرژی و ئاڵۆزییەکان ڕوو لە زیادبونە لە ناوچەکەدا.