لە 75 ٪ کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر کراوە



لە دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە، بەمەش لە 75٪  کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر کراوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری: بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکەکانی وەزارەتی داراییەوە کۆکراوەتەوە، لە بەرواری 25/8/2024 تا ڕۆژی18/10/2024, ( 105,560 ) سەدو پێنج هەزارو پێنج سەدو شەست فەرمانبەرو مووچەخۆر لە ڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە.

لەو ژمارەیە زیاتر لە (35,000 ) هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە ( 20,000) هەزار کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زیاتر لە (7,000 ) کەسیان فەرمانبەرن و نزیکەی ( 6,000) هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی ( 35,000) هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆران بوون کە بارکۆدیان هەبوو،بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبوو.

شایەنی باسە ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی 140 هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، لە ئێستادا لە (75 ٪ ) کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووەو تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت.

 

نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی لە هەرێمی کوردستان و گەلەکەی کرد
پێت نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی لە هەرێمی کوردستان و گەلەکەی کرد
بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە
دوات بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە
پەیوەنیدر