بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە



بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك لەسەر گرانی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، سكاڵاكە لەلایەن دەیان هاوڵاتی هەرێمەوە لەسەر وەزیری نەوت و سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆماركراوە.

بڕیارە دادگای فیدراڵی عێراق سبەینێ سەبارەت بە چەند دۆسییەك كۆدەبێتەوە، كە یەكێكیان پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی یەكەم دانیشتنی لەبارەی سكاڵایەك لەسەر گرانی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات، كە سكاڵاكە لەلایەن ١٠٢ هاوڵاتی هەرێمەوە تۆماركراوە.

سكاڵاكە لەسەر ناڕەوایی ڕێكارەكانی وەزارەتی نەوت و ڕەزامەندیی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر دیاریكردنی نرخی نەوتی سپی بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

لە 75 ٪ کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر کراوە
پێت لە 75 ٪ کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر کراوە
مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش نەكرا
دوات مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش نەكرا
پەیوەندیدر