یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند



مەكتەبی سیاسی يەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی ئەو حزبە كۆبووەوە و هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەكردنی دەنگەكانی یەكێتی تۆمار كرد و ‏بە كەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ توانییان پەیامی ‏ڕاستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و دروستكردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەم پەیامەش ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەكێتیی دەبێت لە نوێكردنەوەی دیموكراتییانە و دادپەروەرانەی ‏پرۆسەی سیاسی و سیستمی حكومڕانی لە سەرجەم بوارەكان كە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكەكەمان دەبێت.

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە ئەمرۆ (2024-10-22) لە بارەگای نوێی مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەرێوەچوو، تاوتوێی دەرەنجامەكانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كرد كە ‏رۆژی(20/10/2024) لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو..

مەكتەبی سیاسی وێڕای پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە بۆنەی سەركەوتنی ‏پرۆسەی هەڵبژاردن و بە پیرەوەچوونی بەرچاویان لە پرۆسەی دەنگدان، ‏پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەڤاڵانی یەكێتی و كاندیدە تێكۆشەرەكان و جەماوەری وەفاداری حزبی ‏شەهیدان كرد كە سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەكردنی دەنگەكانی یەكێتی تۆمار كرد و ‏بە كەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ سەرۆك بافڵ توانییان پەیامی ‏راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و دروستكردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بكەن و ‏راستگۆیی گوتاری ڕاست و رەوای یەكێتییەكەیان دووپات بكەنەوە كە هەر ئەم پەیامەش ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەكێتیی دەبێت لە نوێكردنەوەی دیموكراتییانە و دادپەروەرانەی ‏پرۆسەی سیاسی و سیستمی حكومڕانی لە سەرجەم بوارەكان كە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكەكەمان دەبێت.

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی دوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پرۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاردان لە دەستپێشخەری و سیاسەتی ژیرانە بۆ ئامانجەكان، لەهەمان كاتدا هەڤاڵان و دامەزراوەكانی یەكێتی راسپارد بە هەمان گیانی بەرزی یەكێتییانەوە، ‏لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بكرێت و سەركەوتنەكانی حزبەكەیان لە پرۆسەكانی دیموكراتی لە كەركوك و لە هەرێمی كوردستان، بە ‏سەركەوتنی گەورەتر لە عیراق پتەو و تۆكمە بكەن.

مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش نەكرا
پێت مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش نەكرا
باخچەلی: ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە ڕابگەیەنێت
دوات باخچەلی: ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە ڕابگەیەنێت
پەیوەنیدر