مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش نەكرا



نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ مووچەی گرێبەستی مامۆستایان لە هیچ پەروەردەیەک دابەش نەکرا و دەشڵێت: لەهەوڵداین بەزووترین کات دابەشبکرێت و بۆ مانگەکانی تر لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە خەرج بکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2024 مووچەی گرێبەستی مامۆستایان لە هیچ پەروەردەیەک دابەشنەکرا.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەوڵداین بەزووترین کات دابەشبکرێت، هاوکات هەوڵدەدەین بۆ مانگەکانی تر لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەکانیان خەرجبکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، وابڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی ئەو مامۆستا وانەبێژانەی کرابوون بە گرێبەست لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە
پێت بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە
یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
دوات یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پەیوەنیدر