ئەمشەو بەفر لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەبارێت



دوای ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی ناوچەكانی باكووری كوردستانی گرتەوە، بەپێی پیشبینی شارەزایانی بواری كەشناسی، ئەمشەو بەفر بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەكەن.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمشەو هه‌ندێك هه‌ور‌ له‌باكووری كوردستانه‌وه‌ داخڵی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەبێت و باران دەبارێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ به‌فر و هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ( كیله‌شێن، حاجی ئۆمه‌ران، ستروكان، بێ گڵاس ) له‌گه‌ل هه‌ڵگورد و چیا به‌رزه‌كانی سنوری شیلادزێ و دێره‌لوك له‌سنوری پارێزگای دهۆك ئه‌گه‌ری به‌فربارینی هه‌یه‌ و ڕێژه‌كه‌شی له‌نێوان 4 بۆ 8 سم ده‌بێت.

ڕاشیگەیاند، هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانی (سۆران، به‌رده‌ره‌ش، ئاكرێ، بارزان، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین) ئه‌گه‌ری بڕێك بارانی پاییزی هه‌یه‌ له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا و ڕێژه‌ی بارانه‌كه‌ له‌ ٣ ملم تێناپه‌ڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌شه‌ودا زیاتر سارده‌بێت و خێرایی با به‌رێژه‌ی 26كیلۆمه‌تر چالاك ده‌بێت.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “ئێوارەی ئەمڕۆ و ئەمشەو و هەندێک کاتی سبەینێ چوار شەممە لە زنجیرە چیا بەرزە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران و قەندیل و حەساڕۆست و چیاکانی دەورووبەری ئەگەری بەفربارین هەیە”.

وتیشی، “لە ناوچە نزماییەکانی نزیک ئەو زنجیرە چیایانە ئەگەری بڕێک بارانی کەم بۆ مامناوەند هەیە”.

باخچەلی: ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە ڕابگەیەنێت
پێت باخچەلی: ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە ڕابگەیەنێت
عەلی حسێن: بۆ پێكهێنانی حكومەت ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە
دوات عەلی حسێن: بۆ پێكهێنانی حكومەت ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە
پەیوەنیدر