دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی دژی هەرێم دەركرد



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر بنەمای سكاڵای پەرلەمانتارێكی یەكێتیی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی چەند ماددەیەكی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێم و دەسەڵاتی پێدانی رەگەزنامەی لە دادگای كارگێڕی هەرێمی كوردستان وەرگرتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 22ی 10ی 2024، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵای د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، كە لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان “سەرەڕای كارەكەی” تۆماری كردبوو، كۆبووەوە.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، بڕگەی چوار لە ماددەی 13ی هەڵوەشاندەوە، كە داواكانی ڕەگەزنامە لە تایبەتمەندی دادگای كارگێڕییە و لە دەسەڵاتی ئەو دادگایە نامێنێت.

هەروەها بڕگەی یەكەم و دووەم لە ماددەی 16 لە یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان بە نادەستوری ناساند و هەڵیوەشاندەوە، كە تایبەتە بەوەی دادگای كارگێڕی تایبەتمەند نییە بە تاوتوێكردنی ئەو تانانەی پەیوەندیدارن بە بڕیارە كارگێڕییەكان، لەگەڵ ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە دەسەڵاتەكان سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەیە.

هەروەها دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بەنادەستوریی یاسای ژمارە 17ی ساڵی 2022 یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان، كە لە ساڵی 2022 لە پەرلەمانی كردستان پەسەندكرابوو.

کۆمەڵی دادگەری بەفەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕەتکردەوە
پێت کۆمەڵی دادگەری بەفەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕەتکردەوە
سەرۆكی حزبێكی هەرێم دەستی لەكاركێشایەوە
دوات سەرۆكی حزبێكی هەرێم دەستی لەكاركێشایەوە
پەیوەنیدر