سەرۆكی حزبێكی هەرێم دەستی لەكاركێشایەوە



بەهۆی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەنگ نەهێنانی حزبەكەی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی دەستی لەكاركێشایەوە.

ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەست لە پۆستەكەی وەكو سەرۆكی حزب دەكێشێتەوە، بەلام وەك هاودیدێك بۆ حزبەكەی دەمێنێتەوە، ئەمەش وەك نەریتێكی ڕۆژئاوایی، كە لە هەڵبژاردن دەنگیان نەهێناوە و بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت.

ڕاشیگەیاند، گۆێشەی دەنگدان لە جۆری دەنگدانی هاووڵاتیان نییە، بەڵكو هەڵبژاردنەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دیزاین كراوە و هاووڵاتیان پێی نازانن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق شەوی ڕابردوو ڕاگەیەنرا، هاوپەیمانی نیشتمانی هیچ كورسییەكی پەرلەمانی كوردستانی بەدەستنەهێناوە.

بەپێی ئەنجامەكان، پارتی 39 كورسی و یەكێتی 23 كورسی و كۆتاكان 5 كورسی و نەوەی نوێ‌ 15 كورسی و گۆڕان 1 كورسی و كۆمەڵ 3 كورسی و یەكگرتوو 7 كورسی و هاوپەیمانی كوردستان 1 كورسی و بەرەی گەل 2 كورسی و هەڵوێست 4 كورسی-یان بەدەستهێناوە.

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی دژی هەرێم دەركرد
پێت دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی دژی هەرێم دەركرد
یەكگرتوو هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند
دوات یەكگرتوو هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پەیوەندیدر