سەرۆك کۆمار و سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەوە



سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەپێناو بەهێزكردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری.

د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە كۆشكی بەغدا پێشوازیکرد لە یاسر مالیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق.
بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆمار، د.لەتیف جەختیکردەوە لە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەپێناو بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردن، هەروەها پەسندکردنی یاساکان کە کارئاسانی دەکەن بۆ حکومەت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.

لای خۆیەوه سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە له گرنگی کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی دەبنەهۆی باشترکردنی دۆخی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بە ئامانجی پەرەپێدانی ئاستی ژێرخانی ئابوری و دەستەبەرکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و کۆمەڵگە.

یەكگرتوو هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێت یەكگرتوو هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند
تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دادەخرێت
دوات تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دادەخرێت
پەیوەنیدر