بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ ئاشكرای دەكات، كە بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە، تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەك شەممە 27-10-2024، تونێلی پێشڕەو بۆماوەی چوار ڕۆژلە كاتژمێر 10ی بەیانی بۆ كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ دادەخرێت.
ڕاشیگەیاندووە، داخستنی توێلەكە بەمەبەستی پاككردنەوە و صیانەكردنی گڵۆپ و هەواكێشی ناو تونێلەكەیە.
توێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ ناو شاری سلێمانی دەبەستێتەوە بە ناوچەی شاڕباژێڕەوە و ڕێگای چیای ئەزمەڕی بۆ شۆفێران كورت كردۆتەوە.