سودانی: والی عێراقی داعش کوژرا



فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کوژرانی والی داعش و ژمارەیەکی بەرپرسی دیکەی ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە ڕایگەیاند، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، والی داعش و هەشت سەرکردەی باڵای دیکەی ڕێکخراوەکە لە چیای حەمرین کوژران.

ڕوونیشیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی دژە تیرۆر و ئاسایشی نیشتمانیی و بە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دراوە کە حەشارگەکانی ڕێکخراوەکەی لە چیای حەمرین کردووەتە ئامانج.

سودانی جەختیشی کردەوە کە لە عێراقدا شوێنی تیرۆریستان نابێتەوە و بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانیان تا ئەو کاتەی خاکی عێراق لە تاوانەکانیان پاک دەکرێتەوە.

تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دادەخرێت
پێت تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دادەخرێت
ژمارەی قوربانییەکانی کەرتی غەززە لە ١٤٣ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
دوات ژمارەی قوربانییەکانی کەرتی غەززە لە ١٤٣ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
پەیوەندیدر