ئیسرائیل: لە بۆردومانکردنی پێگەکانی حزبوڵا بەردەوام دەبین



سوپای ئیسرائیل، ھەڕەشەی ئەوەی کرد کە بەردەوام دەبن لە بۆردومانکردنی ئامانجەکانی حزبوڵا لە ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان.

دانیاڵ ھاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ٢٠ ئامانجی حزبوڵا لە باشووری بەیروت ئەنجامداوە.

هاگاری ئەوەشی خستەڕوو کە حزبوڵای لوبنان بەملیۆنەھا دۆلاری لە نەخۆشخانەیەکدا لە ناوچەی زاحییە شاردووەتەوە کە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی بەکاریان دەھێنێت.

وتیشی: “بەردەوام دەبین لە کارکردن، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە باکووری ئیسرائیل، بۆ ئەوەی ئاوارە ئیسرائیلییەکان بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە لە میانی  ١١ ھێرشی ئاسمانییدا بۆ سەر ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان، دامەزراوە داراییەکانی سەربە حزبوڵایان کردووەتە ئامانج.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بارەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە
پێت مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بارەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە
ڕابەری بزووتنەوە: ساختەکاری کراوە
دوات ڕابەری بزووتنەوە: ساختەکاری کراوە
پەیوەندیدر