ژماره‌یه‌كى ترى خانه‌نشینان مووچه‌ به‌هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن



وتەبێژی خانەنشینانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەوانەی قۆناغی دووەمی ھاوتاکردنی خانەنشینان دەیانگرێتەوە پێش ساڵی 2014 مووچەی مانگی 11 بە ھاوتاکراوی وەردەگرن”.
سادق عوسمان، وتەبێژی خانەنشینانی کوردستان بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: “لە ئێستادا ئەو لیژنەھاوبەشەی کە لە سێ ئەندامی حکومەتی ھەرێم و چوار ئەندامی حکومەتی عیراق پێکھاتووە، کار لەسەر جێبەجێکردنی بڕیار و خاڵەکانی یاسای ژمارە نۆی خانەنشینی عیراق دەکەن”.
وتبێژی خانەنشینانی کوردستان باسی لەوەشکرد: “بۆ ئێستا چەند بڕگەیەکی جێبەجێکراوە و ھەندێک لە خاڵەكانیان تێپەڕاندووە، وەک قۆناغی یەکەمی ھاوتاکردنی خانەنشینان و لێبڕینی خانەنشینی لە مووچە کە لە 7%ەوە کرا بە 10%”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئێستاش کار لەسەر ئەوە دەکەن کە تەمەنی خانەنشینی بکرێت بە 60 ساڵی یان 63 ساڵی، ھەروەھا قۆناغی دووەمی خانەنشینان کە ئەوانەی پێش ساڵی 2014 دەگرێتەوە و ھێشتا رێنماییەکان بە تەواوی نەھاتووە، بۆیە لیژنەکە کار لەسەر ئەوە دەکەن، دەنگۆی ئەوەش ھەیە مووچەی مانگی 11 بەھاوتاکراوی پێیان دەدرێت”.

ڕابەری بزووتنەوە: ساختەکاری کراوە
پێت ڕابەری بزووتنەوە: ساختەکاری کراوە
پلەی گەرما لە سفر نزیکدەبێتەوە و بەفر دەبارێت
دوات پلەی گەرما لە سفر نزیکدەبێتەوە و بەفر دەبارێت
پەیوەندیدر