نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرای کرد کە چەکی خەرجکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئامادە کراوە و هەوڵ دەدەن ئەمڕۆ مووچەکانیان پێ بدرێت.
کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: چەکی خەرجکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئامادە کراوە و قسەی لەگەڵ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەش کردووە بۆ ئەوەی بودجەی بۆ تەرخان بکەن و ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەری بگرن.
وتیشی: “ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست زیاتر لە 38 هەزارە و بۆ مووچەی مانگێك پێویستیان بە 18 ملیار و 500 ملیۆن دینارە”.
راشیگەیاند: دوای ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ كرانە گرێبەست، لە ئێستا مووچەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزار و هەڵگری بڕوانامەی بە كالۆریۆس.