ڕەشەباکەی سلێمانی تاکەی بەردەوام دەبێت؟



بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئەو بایەی لە سلێمانی هەڵیکردووە، ناوبەناو چالاک دەبێت و تا سبەینێ چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیای خەڵک”ی راگەیاند: ئەو بایەی لە سلێمانی هەڵیکردووە ناو بەناو چالاک دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت تا سبەینێ چوارشەممە بەردەوام بێت.

باسی لەوەشکرد: ئەو بایەی هەڵیکردووە وشک و ساردە لە دوای نیوەڕۆوە بەهۆی دابەزینی پەستانەوە چالاکی زیاتر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما تا رۆژی پێنجشەممە بە نزمی دەمێننەوە و دواتر گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
پێت نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
داهاتی نانەوتیی عێراق کورتیهێناوە
دوات داهاتی نانەوتیی عێراق کورتیهێناوە
پەیوەنیدر