ئەمڕۆ سێشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و ئەم وەزارەت و شوێنانە وەریدەگرن.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پیشەسازی و بازرگانی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوکاڵ و پلاندانان دابەش دەکرێت.
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول کە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوی کردووەتەوە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.