سبەینێ بەفر دەبارێت



پێشبینیکارێکی کەشناسی وادەی یەکەم بەفربارین لە هەرێم دیاریدەکات و دەڵێت” سبه‌ی یه‌كه‌م به‌فربارین له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت”.

محه‌مه‌د كه‌لاری کەشناس ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبه‌ی سێشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌شه‌ودا زیاتر سارده‌بێت، و هه‌ندێك هه‌ور‌ له‌باكوری كوردستانه‌وه‌ داخڵی ناوچه‌ شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببێت و باران ببارێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ به‌فر.

ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی ( كیله‌شێن , حاجی ئۆمه‌ران , ستروكان , بێ گڵاس ) له‌گه‌ل هه‌ڵگورد چیابه‌رزه‌كانی سنوری شیلادزێ و دێره‌لوك له‌سنوری پارێزگای دهۆك له‌ دوانیوه‌رۆی سبه‌ی تاشه‌وو ئه‌گه‌ری به‌فربارینی هه‌یه‌ و ڕێژه‌كه‌شی له‌نێوان 4 بۆ 8 سم ده‌بێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد، وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانی (سۆران,به‌رده‌ره‌ش,ئاكرێ,بارزان,ئیداره‌ی راپه‌رین)ئه‌گه‌ری برێك بارانی پایزی هه‌یه‌ له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا و رێژه‌ی بارانه‌كه‌ له‌ ٣ ملم تێناپه‌ڕێت.

سەنتەری میترۆ : 30سەرپێچی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان تۆمارکراوە
پێت سەنتەری میترۆ : 30سەرپێچی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان تۆمارکراوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر:براوە جیاوازەکان زۆرتر لەم پارێزگایەدان
دوات هەڤاڵ ئەبوبەکر:براوە جیاوازەکان زۆرتر لەم پارێزگایەدان
پەیوەنیدر