سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان – عێراق 2024، ڕایدەگەیەنێت، گەلی کوردستان لەسەر كۆتایی هاتنی سەرکەوتنی ئاهەنگی هەڵبژاردنی خۆیانن بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکانیان بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان – عێراق
دادوەر عامر موسا،سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ستایشی ڕۆڵی هەموو هاوبەشەکان دەكەین لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا، لەوانە کاندیدەکان، پارتەکان، هاوپەیمانییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، میدیاکان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونامی.
دەشڵێت: سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی کرد، بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەكەین بە هەموو جۆرەکانیەوە، کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە نوێنەرایەتی دەکرێن هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكەین، هەردوو سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت، بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە نوێنەرایەتی لیژنەی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2024.
دادوەر عامر موسا ئەلحوسێنی سوپاسی ئەندامانی لیژنەی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و سەرجەم ستافی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کرد.
ئەلحوسێنی لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بابەتەکانی پەیوەست بە ڕاگەیاندنی سەرەتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی سکاڵاکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و دانانی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی پاداشت بەسەر کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان تاوتوێی كرد، تاوەكو وەكو هەڵبژاردنی ڕابردوو دوانەكەوێت، هەروەها ئامادەکردنی لیستی ناوی ستافی دەنگدان لە توێژی فەرمانبەرانی حکومەت بۆ بەدەستهێنانی نامەی سوپاسگوزاری و پێزانین بۆیان لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمەوە.