وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی ڕاگەیاندووە و هاوكات، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەشێوەی هەمواركراوی گرێبەست دابەش دەكرێت.
كاروخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 22ی ئۆكتۆبەر، مووچەی مانگی ٩ی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێتە چەک و هەمان ڕۆژ دابەشدەکرێت .
بەپێی خشتەی مووچە، كە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، سبەینێ مووچەی ژمارەیەك وەزارەتی دیكە خەرج دەكرێت، كە وەزارەتی پەروەردەش دەگرێتەوە.