ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن پێش خرا



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژادنەکەی پەرلەمانی کوردستانی پێش خست.

ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:30 بۆ 5ئ ئێوارە ئەنجامی بەرایی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت.

پێشتر بڕیاربوو ئەنجامەکە کاتژمێر 6ی ئێوارە بڵاوبکرێتەوە،

بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، ڕێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان گەیشتووەتە 72٪ بووە کە بەرزترین ئاست لە دهۆک تۆمارکراوە و ڕێژەکەی 78٪ بووە، دوای ئەویش هەولێر 74٪، هەڵەبجە 69٪ و سلێمانیش 65٪.

تۆڕی شەمس: زیاتر لە 120 سکاڵا تۆمارکراوە
پێت تۆڕی شەمس: زیاتر لە 120 سکاڵا تۆمارکراوە
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی باسی ئەو ناوچانە دەکات کە بەفریان لێدەبارێت
دوات بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی باسی ئەو ناوچانە دەکات کە بەفریان لێدەبارێت
پەیوەندیدر