کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێت.
بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە بەراوورد بە تۆمار کراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ لەناوچە شاخاوویە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمە باران و بەفر دەبارێت.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی