نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی



هەڵکشانی نرخی زێڕ بەردەوامە و ئەمڕۆش بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا زێڕ درێژەی بە بەرزبوونەوەی نرخەکەی دا و هەر ئۆنسەیەک بوو بە دوو هەزار و 732 دۆلار، ئەمەش بە نرخێکی پێوانەیی کانزا زەردەکە دادەنرێت لە مێژوودا.

ناڕوونی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، یەکێکە لە هۆکارەکانی هەڵکشانی نرخی زێڕ، هەروەک کەمکردنەوەی ئاستی سوود و داکشانی بەهای دۆلاریش بە هۆکارێکی دیکە دادەنرێت.

گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسی پەرەسەندنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێرانیش یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی کە خواستی لە سەر زێڕ زیاتر کردووە کە بانکەکان و بازرگانەکان بە پەناگەیەکی ئارامی دەزانن لە کاتی هەڵگیرسانی جەنگدا.

کەشناسی وادەی بەفربارینی راگەیاند
پێت کەشناسی وادەی بەفربارینی راگەیاند
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لە دەستدا
دوات بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لە دەستدا
پەیوەندیدر