شه‌وی رابردوو بەهۆی رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆوە لەسەرر رێگەی کۆیە_ هەولێر، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، شه‌وی رابردوو له رێگای كۆیه – هه‌ولێر نزیك گوندی سماق شیرین، رووداوێكی پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له جۆری (كیا) روویدا.
باسی لەوەشکردووە، به هۆی رووداوه‌كه‌وه چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار سهرنشینش بریندار بوون.