ئەمڕۆ سەرەڕای پشوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت



ئەمڕۆ دووشەممە سەرڕای پشووی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول و مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت.

شەوی رابردوو فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێم پشووی فەرمییە و رۆژی سێشەممە 22ی تشریتی یەكەمی 2024، دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

هاوكات هەر شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند: سبەینێ دووشەممە سەرەڕای پشووی فەرمی، دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی راگەیەندراو.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
_دەستەی دەستپاکی
-دەستەی وەبەرهێنان
-دەستەی ژینگە
-دەزگای مین
-ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
-کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
_دیوانی چاودێری دارایی
-مافی مرۆڤ
-کارو باری کۆمەڵایەتی
-کاروباری شەهیدان ئەنفالکراون
-دارایی و ئابوری
-تەندروستی.

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لە دەستدا
پێت بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لە دەستدا
ئیسرائیل باشووری بەیروت بە چڕی بۆردومان دەکات
دوات ئیسرائیل باشووری بەیروت بە چڕی بۆردومان دەکات
پەیوەنیدر