ئیسرائیل باشووری بەیروت بە چڕی بۆردومان دەکات



ئیسرائیل گەڕەکی باشووری بەیروت بۆردومان دەکات و مەبەستی هێرشەکەی ئاشکرا دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ 20/10/2024، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هەڵمەتیان دەستپیکرد بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان، ئامانج لەم هێرشکردنەش بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیروت و ناوچەکانی دیکە، بە وتەی خۆی دەیەوێت شوێنەکانی سەر بە باڵی دارایی حزبوڵڵا لە لوبنان بکاتە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەیەک، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل  هەشت ئۆپراسیۆنیان دەستپێکردووە و بیناکانی گەڕەکی باشووری بەیروتیان کردۆتە ئامانج.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل باڵەخانەکانی شارەکانی بەعلبەک و هەرمل و شارۆچکەکانی عەلی نەهری و  بدنايل لە بیقاع رۆژهەلاتی لبنان بۆردومانکردووە. هەروەها ئەو هەڵمەتانە شاری نەبەتیە و شارۆچکەکانی مەعركە وكفرا وياطر  گرتەوە.

ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنانیش بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیلی کە ئامبولانسێکی کردە ئامانج لەسەر ڕێگای بیئر سلاسل لە شارۆچکەی خربەت سلم لە ڕۆژهەڵاتی شاری تیر لە باشووری لوبنان، زیانی گیانی زۆری هەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە سوپای ئیسرائیل پێشتر هۆشداری دابوو کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرش لە شوێنەکانی سەر بە کۆمەڵەی “قەرض حەسەن” ئەنجام دەدات و داوای لە دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد کە ناوچەکانی نزیک ئەو دامەزراوانە چۆڵ بکەن.

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرش دەکەینە سەر ژمارەیەکی تر لە ئامانجەکانمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هۆشداری چۆڵکردن بۆ دانیشتوانی لوبنانی لە بەیروت و شوێنەکانی دیکە دەردەکەن بەتایبەت لەو شوێنانەی کە پەیوەستە بە سەرچاوە داراییەکانی حزبوڵڵا”.

ئیسرائیل باشووری بەیروت بە چڕی بۆردومان دەکات
پت ئیسرائیل باشووری بەیروت بە چڕی بۆردومان دەکات
مەسعود بارزانی، لەبارەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە
دوات مەسعود بارزانی، لەبارەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیوەندیدر