ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.
دەقی ڕاگەگەیەنراوەکە: لەگەڵ ئەوەی سبەی دوو شەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢١ ) پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
هاوکات بڕیارە سبەی موچەی ئەم وەزارەتانە دابەش بکرێت:
دەستەی دەسپاکی, دەستەی وەبەرهێنان, دەستەی ژینگە, دەزگای مین, ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم, کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن, دیوانی چاودێری دارایی, مافی مرۆڤ, کاروباری کۆمەڵایەتی, کاروباری شەهیدان , ئەنفالکراوان, دارایی و ئابووری, تەندروستی.