محەمەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم دەکات



محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەكەی لە گەلی كوردستان و سەرۆكایەتی و حكوومەتی هەرێم و تەواوی هێزە سیاسی و كاندیدە سەربەخۆكان كرد.

ئەمرۆ  یەک شەممە، هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، لەوچوارچێوەیەشدا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەكەی لە گەلی كوردستان و سەرۆكایەتی و حكوومەتی هەرێم و تەواوی هێزە سیاسی و كاندیدە سەربەخۆكان كرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەردەوامبوون لە بژارەی دیموكراسی بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق، رێزگرتن لە بەهای دیموكراسی و باوەڕە بە دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات و چەسپانی بنیاتی دەستوورییە، ئەو دەستكەوتانەش بێ قوربانیدانی عێراقییەكان بۆ ئازادی و سەربەرزی و سەربەخۆیی بڕیارەكەیان نەدەهاتە دی، لە ژیان لە وڵاتێك هەمووان بێ جیاوازی تیایدا لە مافەكان یەكسان بن.

هاوکات ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەكەین بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، هیوادارین رێوشوێنەكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان تەواو بكرێت، لە پێناو بەردەوامیی كاروانی پەرەپێدان و هاریكاری و سەقامگیری، ئەوەش وەك خزمەتێك بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەرێم.

سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان
پێت سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان
لیژنەی كۆمیسیاران: ڕێژەی هاوتا بوون لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە سەدا سەد بوو
دوات لیژنەی كۆمیسیاران: ڕێژەی هاوتا بوون لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە سەدا سەد بوو
پەیوەنیدر