لیژنەی كۆمیسیاران: ڕێژەی هاوتا بوون لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە سەدا سەد بوو



ڕۆژی یەكشەممە لیژنەی كۆمیسیاری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند كە ڕێژەی هاوتابوون لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لەسەدا سەد بووە.

ئەمڕۆ 20/10/2024 جێگری سەرۆكی دەستەی كۆمسیاران، دادوەر فەیاز بجاری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی گشتی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەستیپێكرد، دوای ئەوەی هەینی ڕابردوو بەرواری دەنگدانی تایبەت، كە بە هەموو شەفافیەتێك تەواو بوو ئەدای كۆمسیۆن زۆر باش بوو لە هەڵسەنگاندنی لایەنە سیاسییەكان و چاودێران، چونكە ڕێژەی هاوتاكردنی دەنگەكان لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنیدا 100% بوو، و ڕێژەی ناردن 100% بووە.
بجاری ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە یەكەمجارە كۆمسیۆن هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات، بە بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی و تۆماری ئەلیكترۆنی بایۆمەتری دەنگدەران، ئەمەش بە دەستكەوتێكی گەورە دادەنرێت بۆ گەلەكەمان لە ناوچەكە و بۆ هەموو گەلی عێراقمان و هیوادارین ئەنجامە شەفاف و دڵخۆشكەرەكان لەم پرۆسەیەدا بۆ هەمووان دەربكەون.
كاتژمێر شەشی ئێوارەی یەكشەممە سندوقە گشتییەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان داخران و رێژەی دەنگدان لە سەدا ٦٢ بووە.

محەمەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم دەکات
پێت محەمەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم دەکات
لە رێگەی فڕۆكەوە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا
دوات لە رێگەی فڕۆكەوە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا
پەیوەنیدر