‎پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا



پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ‌ بۆ سەرجەم فەرمانگە ئەمنییەكان بكرێتە پشوو، هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت: بەهۆی پشووەوە كاری هاووڵاتیان ڕایی ناكرێت.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “به‌هۆی ئه‌رك و ماندوبونی دڵسۆزانه‌ی ڕۆژانی ڕابردو به‌ تایبه‌تیی ڕۆژانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئه‌مڕۆ له‌ ده‌نگدانی گشتییدا، دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، بڕیارماندا سبه‌ی 21ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)، له‌ هه‌مو دامه‌زراوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌یی به‌رگریی و فریاكه‌وتن، پشوی فه‌رمیی ده‌بێت”.

لای خۆشیەوە،بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کە سبەینێ ڕێکەوتی ۲۱/۱٠/۲٠۲٤ دووشەممە پشووی فەرمییە و مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی ناکرێت و بۆ رۆژی دواتر کە دەکاتە سێشەممە ۲۲/۱٠/۲٠۲٤ کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاسایی دەبێتەوە.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “بە بۆنەی بەڕێوەچونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە كه‌ ده‌كاته‌ رۆژانی 19 و 20 ی تشرینی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت، ڕۆژی دوشەممە 21ی (تشرینی یەكەم/10)ی 2024، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە”.

مەسرور بارزانی: سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو
پێت مەسرور بارزانی: سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو
ئەمینداری یەكگرتوو: ئەمە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی دروست
دوات ئەمینداری یەكگرتوو: ئەمە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی دروست
پەیوەنیدر