ئەمینداری یەكگرتوو: ئەمە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی دروست



ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لەگەڵ بوونی هەندێ سەرنج و تێبینی پرۆسەکە بەدوور لە خەوش و ساختە تێپەر بوو.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دەستخۆشی لەسەرجەم لایەن و کەسایەتی و لیستەکانی کێ بەرکێی ئەم هەڵبژاردنە کە سوپاس بۆ خودا پرۆسەکە بە ئاشتی و ئارامی بەرێ کرا.

دەقی بەیاننامەكە:

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لەگەلی کوردستان ئەکەم .. لە ئەنجامدا گەلی کوردستان براوەی یەکەمە ..
دەستخۆشی لەسەرجەم لایەن و کەسایەتی و لیستەکانی کێ بەرکێی ئەم هەڵبژاردنە کە سوپاس بۆ خودا پرۆسەکە بە ئاشتی و ئارامی بەرێ کرا .

لەگەڵ بوونی هەندێ سەرنج و تێبینی پرۆسەکە بەدوور لە خەوش و ساختە تێپەر بوو بۆیە دەستخۆشی ئەکەین لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و تیمی چاودێریە نێو دەوڵەتی و نێوخۆییەکان و چاودێری لایەنە بەشدارەکان و ستافە ئەمنیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان.

سوپاس بۆ جەماوەر و سەرخەرانی لیستی (١٤٨) ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە بە پابەندی یاسایی و ئەخلاقی سیاسیەوە هەڵمەتی بانگەشەو و پرۆسەی هەڵبژاردنەکەیان ئەنجامدا ..

ئەمە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی دروست ،،بۆ گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامودەزگا فەرمیەکان و کۆتایی هێنان بە نادادی و‌ قۆرخکاری ..

بەهیوای ئایندەیەکی گەشتر

‎پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
پێت ‎پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
ئاسایش “تەقەی خۆشی” قەدەغە كرد
دوات ئاسایش “تەقەی خۆشی” قەدەغە كرد
پەیوەندیدر