سەرۆک کۆمار: پێویستە هاووڵاتییان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن



د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە هۆتێل رەشید لە بەغدا، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا کرد و رایگەیاند، پێویستە هاووڵاتییان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەن.

لەتیف رەشید، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پیرۆزبایی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە دیموکراسییەی لە هەرێمی کوردستان کرد و، جەختیکردەوە هەڵبژاردن گرنگە وەك ئامرازێکی شارستانی بۆ دەربڕینی بیروڕا و گەیشتن بە کەشێکی سیاسیی سەقامگیر، کە بەشداری لە خۆشگوزەرانی و بەرەوپێشبردنی ئازادی و دیموکراسیدا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری لە پرۆسەکەدا هەبێت.

سەرۆ کۆماری عێراق ستایشی هەوڵی هەمووانی کرد لە سەرخستنی پرۆسەی دەنگداندا بەتایبەتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لایەنە حکومییەکان و رێکخراوەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ هەمووانیش خواست لەپێناو هەڵبژاردنی پەرلەمانێكی بەهێز و کارا بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی خواستەکانیان.
کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

فازڵ میرانی: ئێمە هەر لە حکومەت دەمێنینەوە
پێت فازڵ میرانی: ئێمە هەر لە حکومەت دەمێنینەوە
شێخ جەعفەر: هیچ لایەنێک بێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت
دوات شێخ جەعفەر: هیچ لایەنێک بێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت
پەیوەنیدر