لە هیندستان دوو ئەندامی داعش دەستگیركران



دەسەڵاتی هیندستان ڕایدەگەیەنێت، دوو ئەندامی شانەی داعش دەستگیركرا، كە پەیوەندییان لەگەڵ ناوخۆی سوریا و عەرەبستانی سعودییە هەبووە.

میدیاكانی هیندستان لە سەرچاوەیەكی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە،ڕۆژی یەكشەممە 8ی 1ی 2023 ئەو دوو ئەندامەی داعش لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی هێندستان لەشاری كولكاتای هەرێمی بەنگاڵی خۆرئاوا دەستگیركراون، بە سواری ماتۆر دەڕویشتن بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەیەكی نهێنی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەپاش پشكنینی ئەو مۆبایل و كۆمپیۆتەرانەی پێیان بوو، دەركەوت ئەو دوو كەسە پەیوەندییان هەیە بە كەسانێك لە ناوخۆی سعودییە، لێكوڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوەیان دەرخست كە هەوڵی راكێشانی گەنجانیان داوە بۆ ناو داعش لە گەڵ كۆكردنەوەی چەك و تەقەمەنی و پارە،‌ بە مەبەستی پێكهێنانی خیلافەت.

 

هەڵەبجە؛ بەهۆی ئەوەی خاوەن مۆلیدەیەك هاووڵاتیانی لەكارەبا بێ بەش كرد غەرامەكرا
پێت هەڵەبجە؛ بەهۆی ئەوەی خاوەن مۆلیدەیەك هاووڵاتیانی لەكارەبا بێ بەش كرد غەرامەكرا
داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ملیارێك دینار بووە
دوات داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ملیارێك دینار بووە
پەیوەنیدر