بافڵ تاڵەبانی: داوا لەهەموو دەنگدەران دەکەم بچن دەنگی خۆیان بدەن



بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای بەشداری کردن لە پڕۆسەی دەنگدان لە سلێمانی رایگەیاند، داوا لەهەموو دەنگدەران دەکات بچن دەنگی خۆیان بدەن.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک یەکەم کەس لە بنکەی دەنگدانی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگیدا.

لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکان بافڵ تاڵەبنای رایگەیاند: “داوا لەهەموو دەنگدەران دەکەم بچن دەنگی خۆیان بدەن، بۆ ئەوەی رەوشی هەرێمی کوردستان بگۆڕین و باشتری بکەین”.

وتیشی: “پەیامیشمان بۆ دەنگدەران و سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان ئەوەیە کە زوو بەشداری دەنگدان بکەن تا کوردستان بگۆڕین و کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنین”.

 

نێچیرڤان بارزانی: لەم هەڵبژاردنە براوەی یەکەم خەڵکی کوردستان دەبێت
پێت نێچیرڤان بارزانی: لەم هەڵبژاردنە براوەی یەکەم خەڵکی کوردستان دەبێت
پلانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دزەپێدەکرێت
دوات پلانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دزەپێدەکرێت
پەیوەنیدر