پلانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دزەپێدەکرێت



بە پێی سەرچاوەیەک دزەپێکردنی بەڵگەنامە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هەبووە کە باس لە ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە دزەپێکردنەکە لە ئەکاونتێکی تێلێگرامەوە ڕوویداوە کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە.

لەوچوارچێوەیەشدا  ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە ڕووداوەکە دەربڕیوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دزەکردنەکە زۆر مەترسیدارە، بەڵام کاریگەری لەسەر پلانی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل نابێت.

جێگای سەرنجە، دوێنێ هەینی، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، زانیاری تەواویان هەیە لەسەر چۆنێتی و کاتی وەڵامی ئیسرائیل  بۆ هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، بەڵام خۆی لە چوونە ناو وردەکارییەکان بەدوور گرتووە.

نەتانیاهوو لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: “بریکارەکانی ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی من و هاوژینەکەمیان دا، بەمەش هەڵەیەکی گەورەیان کرد، کەس و لایەنێک بیەوێت زیان بە ئیسرائیل بگەیێنێت، باجێکی قورس دەدات”.

شایەنی باسە بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیلەوە دراوەو و ئەنجومەنی وەزیرانیش پێداچوونەوە بە کۆی گشتی پلانەکەدا دەکات.

پلانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دزەپێدەکرێت
پت پلانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دزەپێدەکرێت
سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبونەوە
دوات سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبونەوە
پەیوەندیدر